یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 34 ساڵ له‌مه‌وپێش پلانی وردی راپه‌رین و رزگاركردنی ته‌واوی كوردستانی جێبه‌جێكرد، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نن:" یه‌كێتی ئه‌ندازیاری راپه‌ڕ‌ینه‌و هه‌ر خۆیشی رێره‌وی حوكمڕ‌انی راستده‌كاته‌وه".
یەکێتی ئەندازیارو جێبەجێکاری راپەڕینە
وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له لێدوانێكیدا به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه: "راپه‌ڕ‌ینی ساڵی 1991 وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی ژیانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی و شۆڕ‌شه‌كانی كورد بوو، بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه شۆڕ‌شێك بگاته ده‌رئه‌نجام كه رزگاركردنی نیشتمان بوو، بۆیه له ئێستاشدا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چاویان له‌یه‌كێتییه بۆ ئه‌وه‌ی حكومڕانی راستبكاته‌وه".
وه‌ستا ره‌سوڵ وتی:" راپه‌ڕین ئه‌ندازیارو جێبه‌جێكردنی و كاره‌كته‌ری هه‌مووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، یه‌كێتی به‌رنامه‌ی راپه‌ڕ‌ینی له قاسمه‌ڕ‌ه‌شه‌وه داڕ‌شت و دواتر له رێگای شانه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌موو كوردستانی گرته‌وه، هه‌روه‌ها سوپای رزگاری كوردستان توانی ببێته هه‌وێنی رزگاری و زۆر شاریان ئازاد ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕ‌شێكی به‌رپاكرد كه توانی هه‌ورازو نشێوویه‌كان ببڕ‌ێت كه بگاته ده‌رئه‌نجامی رزگاری نیشتمانی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی راشیگه‌یاند:"خه‌باتی چه‌كداری كورد به‌هۆی بیرمه‌ندی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه گه‌یشته ده‌رئه‌نجامی خۆی، هه‌روه‌ها عه‌قڵیه‌ت و بیرتیژی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ حوكمڕ‌انی بوو كه بووه هۆی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دواتریش هه‌ر به عه‌قڵیه‌تی مام جه‌لال توانرا پلانه‌كان له دژی هه‌رێمی كوردستان تێكبشكێندرێت و توانای دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وایكرد، دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنرێت".
یەکێتی بۆ ده‌سته‌به‌ری نان و ئازادی درێژه‌ی به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆی داوه
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لەڕابردوودا لەپێناو خەباتی مەدەنی و خۆشگوزەرانی خەڵک و دەستەبەرکردنی ئازادی راپەڕینی بەرپاکرد، لەئێستاشدا بەهەمان شێوە لە راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خەباتدەکات
لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه:" له دوای راپه‌ڕ‌ینه‌وه ئه‌م راستیه سه‌لمێندراوه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هه‌مان نه‌فه‌سی راپه‌ڕین بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و بۆ ئاوه‌ڕ‌دانه‌وه له ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كان و بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی جیاوازی و نادادی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ری نان و ئازادی بۆ خه‌ڵكی كوردستان درێژه‌ی به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆی داوه".
"له رۆژگاری ئه‌مڕۆشدا له راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕ‌انی و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته‌تر بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و كۆتایی هێنان به‌قه‌یرانی دارایی و به‌و جیاوازی و جیاكارییه‌ی كه‌له‌ئاستی ئاوه‌دانی خزمه‌تگوزاری له‌شارو شارۆچكه‌كان ده‌كرێت،یه‌كێتی چۆن له‌هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی به‌خه‌ڵكی كوردستان داوه، له‌یادی راپه‌ریندا ئه‌م به‌ڵێنه دووپاتده‌كاته‌وه كه به‌هه‌مان نه‌فه‌سی راپه‌ڕین درێژه‌ی به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌دات بۆ كۆتایی هاتن به‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه،" لوقمان وه‌رتی وایوت.
مەکتەبی سیاسی: پێویستمان به گه‌شه‌پێدانێكی چۆنایه‌تی و هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه
هه‌ر بۆ یادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" ئه‌م بۆنه مێژووییه له‌كاتێكدا ده‌كه‌ینه‌وه كه زیاتر له‌سێ ده‌یه به‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و حوكمی خۆبه‌خۆی وڵاته‌كه‌مان تێپه‌ڕ‌ده‌بێت كه وێرای ده‌سكه‌وته‌كانی یاسایی و ده‌ستووری و پێشكه‌وتنی بواره جیاجیاكانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ئه‌مڕۆ و دوارۆژ پێویستمان به گه‌شه‌پێدانێكی چۆنایه‌تی و هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به هیممه‌تی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕ‌انی، په‌ره‌پێدانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌وره‌ری و حكومه‌تێكی گشتگیری كوردستانی دێته دی. حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی په‌رۆش بۆ ئێستای وڵاته‌كه‌مان و به‌تایبه‌تیش بۆ ئاسۆی ژیانی نه‌وه‌كانی تازه‌ی به‌رهه‌می راپه‌ڕین كه هه‌قی خۆیانه ئه‌م وه‌رچه‌رخانه مێژووه‌ی راپه‌رین و ئازادییه‌كه‌ی دروستیكردووه، به به‌رجه‌سته‌كراوی ببینن و لێی به‌هره‌مه‌ند بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP