دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی ى.ن.ک، لە پەیامێکدا بۆ ساڵیادی راپەڕین و رزگارکردنی شاری هەولێر، رایدەگەیەنێت: سی و چوار ساڵ تێپەڕی به‌سه‌ر زیندووترین ساتی مێژووی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م دیده، ئەو رۆژەی هه‌ولێرییە تێکۆشەرەکان بڕیاریاندا شان به شانی شۆرشگێڕان كۆتایی به‌سه‌رده‌می سته‌م و زۆرداری بهێنن.
دەشڵێت: له بیرەوەری هه‌مووماندا ئه‌و وێنانه‌ی 11ی ئازار ماون كاتێك پێشمه‌رگه‌كانی كاك كۆسره‌ت و شانه چەکدارەکانی ناو شار تێكه‌ڵ به ئاپۆرای توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر بوون، ئه‌وه ئه‌و ساته‌بوو كه به‌هێزترین سته‌مكاریش نه‌یتوانی به‌رگه‌ی بگرێت و ناچاربوو چۆك دابدات له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی پۆڵاینی هه‌ولێرییه‌كان.
باسیلەوەشکردووە: لە یادی راپه‌ریندا به پێویستی ده‌زانین ئه‌وه دووپاتبكه‌ینه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان خۆیان ئه‌م ئه‌زموونه‌یان بونیاتناوه، بۆیە شایه‌نی باشترین خزمه‌تن، پێویستیان به ئارامی و خۆشگوزه‌رانی زیاترە، بۆیە به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه له خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆماندا بین، بەجدی كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی راپه‌رین به‌تەواوی بەدیبهێنین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP