دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەبارەی دیداری لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەرێم رایگەیاند: "به‌پێویستمان زانی بەرنامەی ئاڵۆگۆڕی لە نێوان گەنجانی هەرێمی کوردستان و کۆماری میللی چین بكرێت و په‌ره‌ی پێبدرێت و به‌هێزكردنی تواناکانی گه‌نجانی کوردستان ئامانجی سەرەکیمانە".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ لیو جیون، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێم رایگەیاند: "خۆشحاڵ بووم به میواندارییه تایبه‌ته‌كه‌ی جه‌نابی كونسوڵی گشتی چین، كه‌تیایدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی کلتووری و مێژوویی باسییان لێوه كرا‌و به‌رێز “لیو جیون” ئاشنای کردین بە نەریت و کلتوورە دەوڵەمەنده‌كه‌ی چین، جه‌ختی كرده سه‌ر پێشەنگی وڵاتەکەیان لە داهێنان و تەکنەلۆژیاو پرۆژەی دەستپێشخەریی پشتێن و ڕێگای چین، كه ئه‌مه‌ی به رێگه‌یه‌كی دروست زانی بۆ هه‌ر پێشكه‌وتنێكی شارستانی".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وتی:"به‌پێویستمان زانی بەرنامەی ئاڵۆگۆڕی لە نێوان گەنجانی هەرێمی کوردستان و کۆماری میللی چین بكرێت و په‌ره‌ی پێبدرێت و به‌هێزكردنی تواناکانی گه‌نجانی کوردستان ئامانجی سەرەکیمانە و پێویستە بەبایەخەوە کاری لەسەر بکرێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری په‌ره‌پێدانی توانستی دبلۆماسی. تێگه‌یشتن له مێژوو و کلتوورو شارستانییە‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك چین زۆر گرنگه بۆ دروستكردنی سه‌ركرده‌ی داهاتوو، چونكه سودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌شێكی گرنگی بونیادنانی داهاتووە، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خواستی خۆمان خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی كونسوڵگه‌ری چینه‌وه زه‌مینه‌ی ئه‌و ئامانجانە پته‌وبكه‌ین."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP