کارمەندێکی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڕی 100 ملیۆن دینار دەبات و رۆیشتووە بۆ دەرەوەی هەرێم، بەگوێرەی زانیاریی میدیاکان کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەوە بڵاوکراونەتەوە:" ئەو کارمەندە لە ئوردنە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە".
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکەینەوە بۆPUKMEDIA ئاشكراكردووه:" ئەو کارمەندە لە بەشی ژمێریاریی کارمەندی پسووڵە بڕینی مامەڵەی هاوڵاتیان بووە و چەند رۆژیَکە نەگەراوەتەوە بۆ دەوام و مۆڵەتیشی وەرنەگرتووە".
"دوای سۆراغ و بەدواداچوون دەرکەوت کە کارمەندەکە 100 ملیۆن دینار لە قاسەکەیدابووە و بەتاڵکراوە و خۆیشی هەڵاتووە و بەپێ دەنگۆکان لە ئوردنەو دەستگیرکراوە"، سەرچاوەکە وایوت.
بەگوێرەی زانیارییهكان، لایەنە ئەمنییەکانی هەرێم دەستیان بە لیکۆڵینەوەو بەدواداچوون کردووە و لەبەر هەستیاریی کەیسەکە، کە لێکۆڵینەوەکان لە قۆناغی سەرەتادان، زانیارییان نەدرکاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP