به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامەیه‌كی توركیا، له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی و ئاشتیی نێوان كورد‌و ده‌وڵه‌تی توركیا، پێشبینیده‌كرێت له‌سه‌ر داوای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەمزوانە سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبكرێت.
ڕۆژنامەی (زەمەن) كه یه‌كێكه له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه‌ده‌كرێت كه (دەم پارتی) چه‌ند داواكارییه‌ك بخاته بەردەم ده‌وڵه‌تی توركیا، لە نێویاندا ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، کە لە ساڵی 2016ەوە لە زیندانە.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:"لە نێو ئەو داواکارییانەی دەم پارتی بریتین لە دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی تایبەت لە پەرلەمان و ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و ئازادکردنی بەشێک لە سیاسەتمەداران لەوانە سەڵاحەدین دەمیرتاش."
ئه‌مه لە كاتێكدا، لەم هەفتەیەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، بۆ یەکەمجار مۆڵەتی بەجێهێشتنی زیندانی پێدرا، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بێت لەکاتێکدا نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدرا لە نەخۆشخانەیەکی ئیستانبوڵ.
به وته‌ی هه‌مان ڕۆژنامە، هەنگاوەکانی دیکەی ده‌وڵه‌تی توركیا بریتین لە هەموارکردنەوەی ماددەی 66ـی دەستوور کە دەڵێت، "هەرکەسێک لە چوارچێوەی دەوڵەتی توركیادا بێت، تورکە"، وەک بەشێک لە مشتومڕی "هاوڵاتیبوونی یەکسان".
زه‌مه‌ن باسی له‌وه‌شكردووه كه:" پێشبینیش دەکرێت ئەو سه‌رۆك شارەوانییە کوردانەش بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، كه پێشتر له‌پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌و له‌جێگه‌یاندا (قه‌یوم) دانراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP