بڕیاره رۆژی پێنجشەممە مووچهی مانگی شوباتی ئهمساڵ، بەسەر ئەفسەرو پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
له ڕاگهیهندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووه: "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازیی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە 6ی ئازاری 2025، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی شوبات دابەشدەکرێت".
باسی لهوهشكردووه كه:"هێزەکانی هاوپەیمانان دوپاتیانكردووهتهوه هاوکاری دارایی بۆ پێشمهرگه بەردەوام دەبێت"
وهزارهتی پێشمهرگه راشیگهیاندووه:" لەم مانگەدا سەرووی 46 ههزار پێشمەرگەو ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی دیكهش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP