سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بۆ په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی : له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی شوبات بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین.
سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاند:"له‌كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێی راگه‌یاندین كه له‌م هه‌فته‌دا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین".
" كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ژنان و خێزان و منداڵان، به‌بۆنه‌ی رۆژی 8ی مارسه‌وه بوو، كه‌له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسیارم لێ‌كرد كه‌ی مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێرن، له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێی راگه‌یاندم كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی شوبات بۆ هه‌رێم ده‌نێرین"، سروه محه‌مه‌د وایوت.
زیاتر له‌مانگێكه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی یه‌ك-یان وه‌رگرتووه و ئه‌مڕ‌ۆ كه 8-3-2025، چاوه‌ڕ‌وانی مووچه‌ی مانگی دوو ده‌كه‌ن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كه نزیكه‌ی 70 رۆژ ده‌كات مووچه‌خۆران ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان پێدراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پێشتر كاروان یاروه‌یس بڕ‌یارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاندبوو:" به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كردومه، تائێستا وردبینی لیستی مووچه‌ی مانگی ٢ ته‌واونه‌بووه‌و به‌وهۆیه‌وه دارایی عیراق مووچه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردوه".
"به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی مانگی دوو ده‌بێته پێوه‌ر بۆ ناردنی مووچه‌ی هه‌ر 12 مانگه‌كه‌ی ئه‌مساڵ، دارایی عیراق وردبینی زیاتر له‌لیسته‌كه‌دا ده‌كات و پێویستیشه ئه‌و داواكارییانه‌ی هه‌یانه دارایی هه‌رێم جێبه‌جێی بكات"، كاروان یاروه‌یس وایوت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رۆژی 5ی2ی 2025 ده‌ستیكرد به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌ماوه‌ی ٤ رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌شكرد، هه‌تا ئه‌مڕ‌ۆش كه زیاتر له‌مانگێكه مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شنه‌كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP