فەرماندەیی ناوەندیی
هێزەکانى ئەمریکا رایدەگەیەنێت: هێزەکانی هەسەدە سەرکردەیەکی داعشیان لە سوریا دەستگیرکردوە.
فەرماندەیی ناوەندیی
هێزەکانى ئەمریکا سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت: هێزەکانی سوریای دیموکرات
“هەسەدە” ئۆپراسیۆنێکیان لە چەند ناوچەیەکی سوریا دەستپێکرد و لە ئەنجامدا سەڵاح
محەمەد عەبدوڵا، سەرکردەی شانەی رێکخراوی چەکداری داعشیان دەستگیرکرد.
سێنتکۆم دەشڵێت: هەر لەو
هەڵمەتەدا هێزەکانى سوریای دیموکرات “هەسەدە” دەستیان بەسەر چەندین جۆر لە چەک و
تەقەمەنی ئەو شانە نوستووەی داعشدا گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە:
هەڵمەتەکانى هێزەکانى “هەسەدە” بۆ سەر رێکخراوی چەکداری داعش و تێکدانى بارەگاکیان
لە سوریا بەردەوام دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP