وەفدی وەزارەتی هەرێم گەیشتە بەغداد و لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبنەوە

کوردستان
11:47 - 2025-03-09


تیمەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان گەیشتنە بەغداد و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق كۆببنەوە.
تیمەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم، بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادیانکردووە و بڕیارە لەگەڵ لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق كۆ ببنەوە.
چوونی وەفدی دارایی هەرێم و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق لە كاتێكدایە، هەموو رێكارەكان و وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەواو كراون و‌ ئەو تێبینییانەشی هەبوون، سەرجەمیان چاك كراون.
هەر چەندە بڕیار بوو پێنجشەممەی ڕابردوو، تەیف سامی ئیمزا لەسەر ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونییەوە، ئیمزانەکرا، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ تەیف سامی ئیمزاكەی بكات و دەست بە هەنگاوی تەمویلی پارەكە بكرێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP