سەرۆکایەتیی سوریا پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئاسایشی
نیشتمانی راگەیاند، ئەرکی ئەم ئەنجوومەنە هەماهەنگی و بەڕێوەبردنی سیاسەتە ئەمنی و
سیاسییەکانی سوریا دەبێت.
سەرۆکایەتیی سوریا بڵاویکردووەتەوە، پێکهێنانی
ئەنجوومەنەکە لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سوریادا دێت،
ئامانج لە پێکهێنانیشی، بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و رووبەڕووبوونەوەی
ئاڵنگارییە ئەمنی و سیاسییەکانی قۆناغی داهاتووە.
بڕیارە ئەحمەد شەرع سەرۆکایەتیی ئەم ئەنجومەنە
بکات، کە پێکهاتووە لە وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگری و هەواڵگریی گشتی و وەزیری
ناوخۆی سوریا، دوو راوێژکاریش کە هەر لەلایەن شەرعەوە دیاریدەکرێن.
ئەم ئەنجومەنە لە سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی
ئەسەددا نەبوو، دامەزراندنەکەشی دوای
رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو دێت دژی عەلەوییەکان کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و
300 هاووڵاتیی مەدەنی کوژران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP