بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان یەكێتی و پارتی بەڕێوەبچێت

کوردستان
23:06 - 2025-03-15

بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت.

د. مەجید حەمە ئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە 90%ـی كارەكانی تایبەت بە نووسینەوەی رەشنووسی حكومڕانییان لە هەرێمی كوردستان تەواوكردوە.

وتیشی، ئەو بەشەی تائێستا تەواو نەكراوە، پێویستی بە كۆبوونەوەیەكی لوتكە لە نێوان سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی پارتی یان جێگرەكەی هەیە، ئامادەكاریش كراوە و بڕیارە ئەم كۆبوونەوەكە بەڕێوەبچێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP