کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.. زامێکی بەسۆ و تاوانێکی لەبیرنەکراو

کوردستان
17:42 - 2025-03-16

ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە تێدەپەڕێت، ئەو تاوانەی ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند و بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی سڤیل و بێتاوانی شارەکە و برینداربوونی هەزارانی دیکە.

زامی هەڵەبجە ئازارێکی بەسۆی گەلێکی چەوساوەیە، هەرگیز ساڕێژ نابێت.. بووەتە پێناسەی خەڵکی کوردستان، ئەرکی هەموو لایەکە خزمەتی ئەو شارە بکات کە مەزڵوومیەتی گەلی کورد و روخساری دزێوی  بەعسی گۆڕبەگۆڕی بە جیهان ناساند. . 

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان، ریسوایی هەمیشەیی بۆ بکەرانی ئەو تاوانە گەورەیە.

رزگار ‌‌حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP