بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی کاک قەیس قەرەداخی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی هاوڕێ و هەڤاڵ و تێکۆشەری دێرین کاک ( قەیس قەراخی)م پێگەیشت .
کاک قەیس جگە لەوەی پیاوێکی بەهەڵوێست و نیشتیمان پەروەر بوو بۆ منیش هاوڕێکی زۆر بەڕێز و خۆشەویست بوو کە لەدوای ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلەکەمانەوە ماوەکی زۆر لەگەڵ ئێمە ئیشی ڕێکخستنی کرد و خزمەتێکی زۆری لەو بوارەدا کرد وە هەتا کۆچی دوای کرد پەیوەندی برایەتیمان بەردەوام بوو…
خوالێخۆشبوو نوسەرێکی دیار و هەڵکەوتو بوو کە جێگادەستی لەبواری نوسین و ئەدەبی کوردیدا دیار و جێگای بایەخە…
هەر بۆیە بە لەدەستدانی هاوڕێ و نوسەرێکی وەک کاک ( قەیس قەرەداخی ) زۆر دڵتەنگ و نیگەران بووین
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
عیماد ئەحمەد
١١_٣_٢٠٢٥
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP