بەهۆی بۆردومانێکی تورکیاوە نۆ ئەندامی خێزانێک لە کۆبانێ شەهیدبوون

کوردستان
11:24 - 2025-03-17

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەهۆی  بۆردوومانیفڕۆکەکانی تورکیاوە، لە باشووری کۆبانێ کۆمەڵکوژی کراوە و بەجارێک نۆ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان منداڵن.
هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، درەنگانی دوێنێ شەو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا خێزانێکیان بۆردومانکردووە کە لە ناوچەکەیەکی نێوان گوندی قومچی و برخ بۆتان لە باشووری کۆبانێ سەرقاڵی کشتوکاڵبوون، لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە باوک و دایک و حەوت منداڵ، دوو منداڵی دیکەشیان برینداربوون.
هەسەدە دەشڵێت، هەر لە بۆردومانەکەدا دوو کەسی دیکە برینداربوون و برینەکانیان سەختە، رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP