سبەی کۆنفرانسی دیداری یەکیتی لە سلێمانی دەستپێدەکات

کوردستان
10:41 - 2025-03-18

بڕیارە سبەی چوارشەممە  ( ١٩-٣-٢٠٢٥) کۆنفرانسی خولی دووەمی دیداری یەکێتیی، کۆنفرانسی سلێمانی- چەمچەماڵ لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

سکرتاریەتی لیژنەی باڵای دیدار رایدەگەیەنێت: "کۆنفرانسی حەوتەمی دیدار لە شارە حەیاتەکە کۆمەڵێک تەوەرەی گرنگ لە خۆدەگرێت کە میوانداری  روانگەی تێکۆشەر و هەڤاڵانی شارە حەیاتەکە و سنووری چەمچەماڵ دەکات لەسەر  سیاسەت و پرسەکانی یەکێتی و رێوشوێنەکانی گەشەپێدان و ئەبدەیتکردنەوەی ئۆرگانەکانی حزب" .

کۆنفرانسی  سبەی دوا بەدوای کۆنفرانسەکانی موسڵ ، بادینان، کۆیە، هەوڵێر، گەرمیان- خانەقین و ئینجا شارەزوور دێت، کۆنفرانسەکانی راپەرین و کەرکوک- دووزیش ماون کە بەم زوانە کاتەکەی رادەگەیەنرێت. 

سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان  بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP