ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ زیاتر لە 100 کەسی دیکە دەرچووە.
چرکە ساتەکانى پێش دەستگیرکردنى ئیمامئۆغڵو، گرتە ڤیدیۆییەکى تۆمارکردوو و وتى، سەدان پۆلیسیان ناردەوەتە سەر ماڵەکەم، بەڵام من خۆم رادەستی میللەت دەکەم،
دەشڵێت؛ روبەڕووی ستەمکارییەکی گەورە بوومەتەوە، بەڵام بزانن من وازناهێنم.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوەتەوە، لەچوارچێوەی ئەو دۆسییەیانەی لەلایەن داواکاری گشتییەوە کراونەتەوە، بەتۆمەتی "تیرۆر، گەندەڵی و بەرتیلدان" ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و دەیان کەسی دیکە دەستگیرکراون و فەرمانى دەستگیرکردن بۆ 100 کەس دەرچووە.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆنە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، پێشتریش بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن" بە ئەندامانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان، سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی و قەدەغەکردنی چالاکییە سیاسییەکانی بەسەردا سەپێنرابوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP