قوباد تاڵەبانی: کوردانی فەیلی بەهۆی جیاوازیی ئاینیی و کوردبوونیانەوە چەوسێنراونەتەوە

کوردستان
13:32 - 2025-04-04

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، لە پەیامێکدا بۆ ٤٥ ساڵەی یادی جینۆسایدی کوردانی فەیلی، رایگەیاند، کوردە فەیلییەکان هاوشێوەی کوردانی ئێزدیی لەگەڵ ئەوەی لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و عێراقن، بەڵام لە سەد ساڵی رابردوودا لە ستەملێکراوترین پێکهاتەکانیش بوون. کوردانی فەیلی هەم بەهۆی جیاوازیی ئاینیی و هەم بەهۆی کوردبوونیانەوە بەردەوام چەوسێنراونەتەوە و وەک بێگانە سەیرکراون.

راشیگەیاندوە، گەلی کورد نەک هەر کۆمەڵکوژکردن و وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلی لەسەر دەستی رژێمی لەناوچووی بەعس لەبیرناکات، بەڵکو یادی ئەو تاوانە مەزنە دەکاتە کە هەوێنی پتەوکردنی هاوچارەنووسی و یەکێتیی زیاتری نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستانە.

لەکۆتایشیدا دەڵێت: لەم یادە وەبیر نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەخەینەوە کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی کوردانی فەیلی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP