سه‌رۆكی ئه‌مەریكا دەڵێت: ڕۆژی شەممە دانوستانی راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لەبەرامبەریشدا وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت گفتوگۆ دەکەن، بەڵام ناراستەوخۆ.
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی رایگەیاند: دانوستانه ڕاسته‌وخۆكان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیپێكردووه، ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ئاستی باڵادا رێکدەخەن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چی ڕووده‌دات.
ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی هێرشی سەربازی بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی ئەتۆمی ئێران وتی: ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و لە ئەگەری ئەوەی گفتوگۆکان ئەنجامیان نەبێت تاران رووبەرووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە.
لای خۆشییەوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند: ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە ئاستی باڵا لە عومان دانوستانی ناراستەوخۆ دەستپێدەکەن، وتیشی ئەمە دەرفەتێکە بۆ تاقیکردنەوەی ئەمریکا و ئێستا تۆپ لە گۆڕەپانی واشنتۆن دایە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP