ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پارەدارکردنی بەرنامەی خۆراکی لەناکاوی سەر بە بەرنامەی خۆراکی جیهانیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ 14 وڵاتی هەژار راگرت.
بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ دەبێتە هۆی راگرتنی هاوکاری بۆ ملیۆنان هاوڵاتی لە هەریەکە لە وڵاتانی ئەفغانستان و یەمەن و سوریا و 11 وڵاتی دیکەی هەژار، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتی وڵاتەکەی.
بەرنامەی خۆراکی جیهانیی لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوویەتی، بڕیارەکە وەک سزای لەسێدارەدانی ملیۆنان کەسە کە رووبەڕووی هەژاری و برسێتی بوونەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP