وەفدێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەردانی شەنگال دەکات

کوردستان
20:19 - 2025-04-03

وەفدی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کە پێکهاتبوون لە محەمەد جاسم کاکەیی سەرۆك فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگا و ویسام سالم ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بەهاوریەتی داود شێخ جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال و بەرێوبەری ناحیەی سنۆنی سەردانی شەنگالیان کرد چەندین دیدارو کۆبونەوەیان ئەنجامدا ، 
سەردانی هەریەکە لە فەرماندەیی ٢٠ی سوپای عيراق رۆژئاوای نەینەوایان کرد و لەلایەن لیوا روکن عەلی فازل پێشوازی کران ، دواتریش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی بەسەرکردەوە لەلایەن خضیر مەتروحی پێشوازی کران ، هەروەها بەريوبەری پۆلیسی شنگالیان بەسەرکردەوە ،لەو دیدارانەدا گفتوگۆ کرا لەسەر بارودۆخی ئەمنی و ئاسایشی دەڤەرەکە و هاوکاریی و پێکەوە کارکردنی هاوبەش بە ئامانجی خزمەتکردنی شارەکە کردەوە .

دواتریش کۆمەڵەی هۆزەکانی شەنگال بەسەرکردەوە چاویان کەوت بە سەرۆکی کۆمەلە و ژمارەیەك کەسایەتی و پیاوماقوڵان و لەنزیکەوە گۆیان بۆ داواکاریان گرت لە گشت وەزارەت و داموو دەزگاکانی حکومەت لەڵایەن وەفدەکەی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەڵێنی جی بەجیکردنی داواکاریەکانیان درا بەزوترین کات .هاوکات جەختیان کردوە بۆ خزمەتکردنی هاونیشتیمانیان لە دەڤەرەکە بەبی جیاوازی پێکهاتەکان كردەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP