پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئاگره‌كه‌ی بازاڕی داره‌سوتاوه‌كه‌ی سلێمانی به‌هیممه‌تی دڵسۆزانه‌ی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پۆلیسی به‌رگریی شارستانیی و به هه‌ماهه‌نگیی هاووڵاتیانی دڵسۆز كۆنترۆڵ كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئاگر له به‌شێك له بازاڕ‌و دوكانه‌كانی مه‌زادخانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه (داره سوتاوه‌كه)؛ كه‌وته‌وه".
ده‌شڵێت: "به‌هیممه‌تی دڵسۆزانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پۆلیسی به‌رگریی شارستانیی و به هه‌ماهه‌نگیی هاووڵاتیانی دڵسۆز‌و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرای ته‌ندروستیی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ، به‌بێ هیچ زیانێكی گیانیی؛ ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه: "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP