چوارشەممە شەمەندۆفەری دیدار دەگاتە دەڤەری راپەڕین

کوردستان
14:02 - 2025-04-05


رۆژی چوارشەممەی داهاتوو نۆیەمین کۆنفرانسی دیدار لە راپەڕین دەکرێت.

لەڕاگەیەنراوێکدا  سکرتارییەتی لیژنەی باڵای دیدار رایگەیاندووە:" رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 9-4-2025 شەمەندۆفەری دیداری یەکێتی دەگاتە دەڤەری راپەڕین، کۆنفرانسی نۆیەمی دیدار لە راپەڕین دەکرێت و تێکۆشەرانی دەڤەری راپەڕین لە سایەی کێوە رەشی سەربەرزدا بەهاری گفتوگۆی حزبیانەی خۆیان بۆ دوارۆژی گەشی یەکێتی گەرم دەکەن".

"نۆیەمین کۆنفرانس دوای کۆنفرانسەکانی ( موسڵ، سلێمانی ، دهۆک، هەولێر ، کۆیە، گەرمیان، شارەزوور و کەرکوک ) دێت و کۆتا کۆنفرانسی پێش دیدارە گشتییەکەیە، سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان  بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی  بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان" لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.

بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە, یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP