شارەوانی سلێمانی ئامادەیی دەربڕی کە پشتیوانی کاسبکارانی زیانلێکەوتوویی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی بکات.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند : لەگەڵ ئەوەی بەبڕیاری لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی راسپارد سەردانی ئەو دووکانانە بکەن کە بەهۆی ئاگرەکەی ئەمڕۆوە زیانیان بەرکەوتووە.
هاوکات سەرۆکایەتی شارەوانی هەموو هاوکاریی و پشتواییەک کە لە دەسەڵاتیاندا هەبێت بۆ کاسبکارانی زیانلێکەوتوانی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی بازاری دارەسوتاوەکە دەربڕی وسوپاسی سەرۆکی شارەوانی ئاراستەی تیمەکانی بەرگری شارستانی، فریاکەوتن، پۆلیس، ئاسایش، تیمەکانی تەندروستی کرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP