فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانیان به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "شه‌وی رابردوو هه‌ینی- شه‌ممه 4ی نیسانی 2025 پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده‌ییمان (توانا عه‌بدوڵا عه‌لی) به‌كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن گیانی سپارد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه : "(توانا) ئه‌فسه‌رێكی گه‌نجی ئازا و به‌توانا و چالاك و چاونه‌ترس و دڵسۆز بوو بۆ كاره‌كه‌ی جێگه‌ی متمانه‌ی هاوسه‌نگه‌رانی بوو، به‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌وه جێگه ده‌ستی دیاربوو، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه‌كه بوو".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ی خۆی شاد بكات، سه‌بووری ببه‌خشێته هه‌موو لایه‌كمان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP