34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان بڕیاری پاراستنی كوردی له‌ به‌عس ده‌ركرد

کوردستان
12:30 - 2025-04-05

 
ئەمڕۆ 5ی4 سی و چوارەمین ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان لەچەوساندنەوەی رژێمی بەعسی پێشوو لەدوای کۆچکردنی ملیۆنان کەس لەساڵی 1991، کە ئەوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوچەی قەدەغەی فڕینی لە هێڵی 36 ی باکوور راگەیاند و ئەو فڕۆکانەشی قەدەغەکردنەکەیان جێبەجێدەکرد لە بنکەی ئینچەرلیک لە تورکیا جێگیربوون، کەقەدەغەکردنەکە تا رووخانی رژێمی پێشوو درێژەی کێشا.

لەدوای راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە دژی رژێمی پێشوو، فەڕەنسا پرۆژە بڕیاری 688 ی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تێیدا ئیدانەی سەرکوتکردنی کوردەکانی لە عیراق کرد و داوایکرد: رژێمی بەعس چەوسانەوەی کورد رابگرێت و رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، هاوکات داوای لەرێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان کرد وەڵامی پێداویستییەکانی پەنابەرانی کورد بدەنەوە کە لەکۆڕەوێکی ملیۆنیدا روویان لە ئێران و تورکیا کردووە.

دواجار بڕیارەکە بە 10 دەنگ پەسندکرا و هەریەک لە (یەمەن، زیمبابوی و کوبا) دژی بوون و (چین و هیندستان)یش دەنگیان پێ نەدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP