ئەمڕۆ ١٩-٣-٢٠٢٥ حەوتەمین کۆنفرانسی ئامادەکاری دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵانی چەمچەماڵ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکانی یەکێتیی و سیاسەتی حزبەکە دەستیپێکرد.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژی 15-2-2025 ده‌ستیكردووه به به‌ستنی كۆنفرانس بۆ ئه‌نجامدانی دووه‌هه‌مین دیداری خۆی، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2022 دیداری یه‌كه‌می به‌ستووه، دووهه‌مین دیدار به‌دروشمی"به‌دیدگایه‌كی نوێ؛ به‌هێزی و به‌ره‌وپێشچوون و خزمه‌تگوزاری" ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كردوه‌و وه‌ك ئاماده‌كارانی دیداره‌كه‌ش ده‌ڵێن:" ئامانج له دیداره‌كه گوێگرتنه له‌هه‌ڤاڵان به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی یه‌كێتی".
به گوێره‌ی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی په‌سندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م، دیداری یه‌كێتی چالاكییه‌كی ره‌سمی ده‌ورییه‌و به‌شێكه له وێستگه‌كانی خه‌باتی فراوانی هه‌ڤاڵانه كه یه‌كه‌مین دیداری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 28ی5ی2022 له سلێمانی به ئاماده‌بونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكرد و چه‌ند رۆژێكی خایاند و له رۆژی 31-5-2022 كۆتایی هات، كه پێشتر له 12-13-2022 كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای دیدار له پارێزگا و شاره‌كانی هه‌رێم به‌سترا و تێیدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دیدار به‌ڕ‌ێوه‌چوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP