ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی
هەرێمی کوردستان، لەلایەن دەستەی ناوبژیوانی پاریسەوە تێدەپەڕێت, کە لە رۆژی 25-ـی3-ـی
2023، لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا، دەستەی ناوبژیوانی پاریس بڕیاریدا بە
راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
پێشتر کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”،
راپۆرتی زیانەکانی راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،
راگرتنەکە لە ماوەی یەک ساڵدا 11 ملیار دۆلار زیان بە عێراق و حکومەتی هەرێم و
کۆمپانیاکانی بواری نەوت گەیشتوە .
هەرچەندە، پێشتر حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی
عێراق رایگەیاند: لە نزیکترین کاتدا دەست بە هەناردەکردنەوەی دەکەنەوە، بەڵام
کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە ئامادەی
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نین، وەک خۆیان دەڵێن: تا گرەنتی پارەدانی داهاتو و
رابردویان نەکەن ئامادەی بەرهەمهێنانی نەوت نین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP