عیماد ئەحمەد پێشوازی لە د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق کرد

کوردستان
14:09 - 2025-03-25

عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و  لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشوازی لە د . لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق کرد .

لە دیدارێکدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ئامادەبوو ، گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکاری و پێشهاتەکان کراو تەئکید لەسەر گرنگی بەردەوام دیالۆکی نیشتمانیی لە نێوان لایەنەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا .

بەڕێز د . لەتیف جەمال رەشید وێڕای ئەوەی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ میدیای یەکێتی و راگەیاندنکارانی یەکێتی کە پیشەییانە لەگەڵ رووداوەکاندا بوون و رایگەیاند دۆخەکە وادەخوازێت میدیا بەرپرسیارانە لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا مامەڵە بکەن و هاوکاربن بۆ سەرخستنی پرۆژەی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و وڵاتەکەمان .

لەبەرامبەردا عیماد ئەحمەد سوپاس بەرێز سەرۆک کۆمار کرد کە پەرۆشانە لە خەمی چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان و پاراستنی مافی هەموولایەک بووەو روونیکردەوە میدیای یەکێتی وەک هەمیشە هاوکارو پشتیوان دەبێت بۆ سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و گەیشتن بە ئامانجە باڵاکان بە ویستی خەڵک و زیاترخزمەتکردنییان .

هەر لەو دیدارەدا عیماد ئەحمەد دووپاتی لە سیاسەتی هاوسەنگی یەکێتی بۆ کۆی هاوکێشەکان کردەوە و رایگەیاند پابەند بە بڕیاری سەرۆکایەتی و سەرکردایەتی ،  بە ستراتیژێکی نیشتمانیی هەنگاوە سیاسییەکان دەنێین و بۆ هەموو پرسەکان هاوبەشێتی و شەراکەتی حەقیی دەکەینە  بنەماو هەنگاوەکانیشمان لە خزمەتی گشتی و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێم دەبێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP