دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی
تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە داواکراوە ڕێگرییەکانی بەردەم هێنانی
ژنی دووەم لاببرێن .
سکاڵاکە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە دژی سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوەو داوادەکات، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری
نادەستووریبوونی بڕگەی دووەم لە ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی 2008ـی هەمواری
یاسای باری کەسی رەتبکاتەوە .
بەگوێرەی ئەو هەموارەی هەرێمی کوردستان
ئەنجامیداوە، مەرجە ژنی یەکەم رەزامەندی دەرببڕێت تاوەکو هاوسەرەکەی بتوانێت بۆ
جاری دووەم هاوسەرگیری بکاتەوە، لەگەڵ دانانی چەند مەرجێکی دیکە.
پێشتر پارێزەرێک لەسەر هەمان بابەت سکاڵای لە
دادگای فیدراڵی تۆمارکردبوو، بەڵام دواتر هەرخۆی سکاڵاکەی پوچەڵکردەوە.
هاوکات دادگای فیدراڵیی عێراق، لەسەر چوار
دۆسییەی دیکەش کۆدەبێتەوە کە تایبەتن بە پارێزگای واست و وەزارەتی پەیوەندییەکان و
وەزارەتی نیشتەجێکردن و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP