به‌هه‌وڵی ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ژاپۆن بڕی 700 هه‌زار دۆلار بۆ مۆزه‌خانه‌ی
سلێمانی ته‌رخان ده‌كات.
د. بڕ‌یار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌مڕ‌ۆ 25 ی 3
ی 2025 ڕ‌ێكه‌وتنی نێوان باڵیۆزی ژاپۆن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ ته‌رخانكردنی
بڕی 700 هه‌زار دۆلار كه نزیكه‌ی ملیارێك دیناری عیراقی ده‌كات بۆ مۆزه‌خـانه‌ی
سلێمانی ئیمزا كرا".
د.بڕ‌یار ره‌شید ده‌ڵێت:"سوپاسی باڵوێزخانه‌ی
ژاپۆن و جایكا و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه هاوكار و پاڵ پشت بوون بۆ ئه‌و
رێككه‌وتنه كه ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵی هێنانه‌دی
رێككه‌وتنه‌كه ده‌ده‌م،"
مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ جاری یه‌كه‌م له 14ی7ی1961
له‌بینایه‌كی بچوك له به‌رانان دامه‌زراوه، دواتر له‌ساڵی 1979بۆ 1980حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ی ئێستای شه‌قامی سالمی بۆ دروستكردووه.
مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی پێكهاتووه له‌چه‌ند گه‌له‌رییه‌ك،
یه‌كه‌م گه‌له‌ری منداڵانه، دووه‌میان به ئه‌شكه‌وتێك ده‌ستپێده‌كات كه ئاماژه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه لانكه‌ی شارستانێتی بووه، سێیه‌میان گه‌له‌ری
سه‌رده‌می پێش مێژووه، دواتر گه‌له‌ری داهێنانی نوسینه، ئینجا گه‌له‌ری په‌یكۆڵیه،
پاشان گه‌له‌ری پاشا نارسا، كۆتا گه‌له‌ری له سه‌رده‌می داهێنان و نوسین ده‌ستپێده‌كات
هه‌تا سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP