کۆبوونەوەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت و وتەبێژی یەکێتیش رایدەگەیەنێت:" گفتوگۆکان لە قۆناغێکی پێشکەوتوودایە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوانیدا رایگەیاند:" گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی لە قۆناغێکی پێشکەوتوودایە و لە رۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت، لیژنەکە ئێستا لە گفتوگۆی ئەوەدایە ئەو رەشنوسەی کە ئامادەیە پەسەند بکرێت".
وتیشی:" پاش جێگیر کردن ئیستحقاقی هەریەکە لە پۆستەکان، کەسانی شایستەی بۆ دیاریدەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەكشەممە 16 ی 3 ی 2025 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكە و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە، هەروەها رۆژی 22-2-2025 وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە و رۆژی 26-2-2025 جارێکی دیکە وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم لە پیرمام کۆبونەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP