سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە)، په‌یامه‌كه‌ی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بە مێژوویی ناوده‌بات و ده‌شڵێت، لە سەردەمێکدا کە جیهان رێکدەخرێتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم پێشکەوتنە ببێتە دەرفەتێک بۆ تورکیا".
دەوڵەت باخچەلی لە وتارێکیدا كه ئەمڕۆ 31ـ ی ئاداری 2025 لە رۆژنامەی (تورک گونی) كه به زمانحاڵی پارتەکە ناسراوه بڵاوکراوەتەوە، باس له‌وه‌ده‌كات كه" ئامانجی 'تورکیایەکی (بێ تیرۆر)' كه مه‌به‌ستی (په‌كه‌كه)یه، نزیکە لەوەی ببێتە واقیع و ده‌بێته هۆی بونیاتنانی یەکێتیی نەتەوەیی لە توركیا و ئاشتی و سەقامگیریی خەریکە دەبێتە هەمیشەیی، ژیانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نوێ لە وڵاته‌كه‌دا فه‌راهه‌مده‌كات".
هه‌روه‌ك په‌یامه‌كه‌ی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی بە مێژوویی ناوبردووه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه: "دوای بانگەوازەکەی ئۆجه‌لان، خەڵک بە ئومێدەوە له دوارۆژ ده‌ڕوانێت، بەدەست ئه‌وانه کە ئەم چاوەڕوانییە بکەنە شادی، نەک خەم و ناسۆریی، تورکیایەکی (بێ تیرۆر) دەبێتە تورکیایەکی دیموکراسی بەهێزتر"
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" لە سەردەمێکدا جیهان دیزاین ده‌كرێته، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم پێشکەوتنە ببێتە دەرفەتێک بۆ تورکیا، سەرەتا دەبێت چەک دابنرێت، پێویستە بەخێرایی کۆنگرەیەک ببەسترێت و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە جێبەجێ بکرێت. پێویستە یەکێتی نەتەوەیی لەڕێگەی چاکسازیی هەمەلایەنەوە بەهێز بکرێت، دادپەروەری و یەکسانییش ببێت به بنه‌ما"
سه‌رۆكی مه‌هه‌په داواش ده‌كات:" دەستوورێکی نوێ بنووسرێت کە ره‌چاوی ئه‌وه بكات، هەمووان خۆیان له‌و ده‌ستووره‌دا ببیننەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP