مۆلەر دوای 25 ساڵ لەگەڵ
بایرن میونشین گەیشت بەخاڵى کۆتایی
ئاکۆ بیبانى
لە گوندێکى بچووک بە
ناوى ( پاهل ) نزیک میونشین تۆپى پێى دەکرد
و مامۆستاکەى درکەى بە بەهرە زۆرەکەى کرد
و نامەیەکى بۆ بایرن نوسى و داوای لێکردن تاقیکردنەوەى بۆبکەن، لەو کاتەدا تۆماس
مۆلەر رۆشتە ئەکادیمای بایرن میونشین لەو کاتەى تەمەنى تەنها 10 ساڵ بوو ، ئەمەش
بە دیاریکراوى ساڵى 2000 بوو ، ئیدى ئەو یاریزانە بزێوە بووە بەشێک لە
شانازییەکانى یانە بافارییەکە و وەک یەکێک لە بەوەفاترین یاریزانەکانى تۆپى پێى
سەردەم هەژماردەکرێت ، بەو پێیەى لە 25 ساڵى رابردوودا تەنها درێسى بایرنى پۆشى و
ئامادەنەبوو لۆگۆى یانەکەى بەهیچ شتێک بگۆڕێتەوە.
تۆماس مۆلەر بە ( راومدۆتەر ) ناسراوە کە بەماناى
( دۆزینەوەى بۆشایی ) دێت ، مۆلەر یەکێکە لەهێرشبەرە زیرەکەکان کە زۆر بەووردى
بەدوای بۆشایدا دەگەڕا، یاریزانێکى خۆش مەجلیس بوو، هەمیشە حەزى بە گاڵتەکردن بووە
، دوای بردنەوە کەمەرشکێنەکەى بایرن لە بارسا زۆر جار هاندەرانى یانە کەتەلۆنیەکەى
توڕەدەکرد ! لە کاروانى وەرزشى خۆیدا زۆر
دەسکەوت و نازناوى گرنگى دەستەبەرکردوە ، مۆلەر خاوەنى ( 33 ) نازناوە .
یانەى بایرن میونشین
لەسەر پێگەى تایبەت بەخۆى ئەوەى بڵاوکردۆتەوە : بە ویستى هەردوو لا و بە گفتوگۆ و
رێکەوتن ، گەیشتون بە خاڵى کۆتایی و چیتر بۆندەکەى هێرشبەرە ئەڵمانیەکە تازە
ناکرێتەوە کە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی دێت .
مۆلەرى 35 ساڵان لەماوەى
یاریکردنى چەندین نازناوى گرنگى ناوخۆی و جیهانى دەستەبەرکردوە ، لەگەڵ هەڵبژاردەى
ئەڵمانیاش شانازی گەورەى نوسیوەتەوە ، لەسەرووى هەمویانەوە بردنەوەى جامى جیهانى
ساڵى 2014 و بەشداریکردن لە شکانە مێژوویەکەى بەرازیل کاتێک بە حەوت گۆڵ بەرامبەر
بە گۆلێک سیلیساویان رووخاندو گۆڵى یەکەمى یارییەکەش مۆلەر تۆمارى کرد .
یانەى بایرن ئامادەیە وەک
رێزێک لە کاروانە پڕ لەدەسکەوتەکەى ، رێز لە رابردووى ئەستێرەکەى بگرێت و یاریی
ماڵئاوایی بۆ ئەنجام بدات .
دەربارەى کۆتایی هاتنى
کاروانى وەرزشى لەگەڵ یانەى بایرن موینشین ، تۆماس مۆلەر رایگەیاند : رۆژێکى
جیاوازە بۆمن دوای 25 ساڵ دەگەم بەخاڵى کۆتایی ، بەراستى رۆژانێکى خۆش و لە
یادنەکراوم لەگەڵ یانەى خەونەکانم بەسەربردوە ، لەگەڵ هاندەران دڵخۆش بووین و
ئاهەنگى دەیان سەرکەوتنمان گێراوە ، ئەم هاوینە بۆمن کۆتایی تۆپى پێیە بەراستى
گەشتێکى ناوازەو باوەڕپێنەکراوم لە 25 ساڵى رابردوو بەسەربردوە ، بۆهەمیشە شانازى
بە یانەى بایرنەوە دەکەم .
کاتێک فان گال راهێنەرى
یانە ئەڵمانیەکە بوو ، زۆرێک رەخنەیان لە ئاستى مۆلەر دەگرت ، بەڵام راهێنەرە
هۆڵەندیەکە هێندە متمانەى بە تواناکانى هەبوو دەیوت هەمیشە مۆلەر لە تیپەکەى من
یارى دەکات .
یواکیم لۆف دەلێت : مۆلەر
یاریزانێکى ناوازەیە ، هەمیشە لەشوێنى دروست و گونجاودا دەوەستێت، زۆر ژیر و
زیرەکە لە نێو لاکێشەى سەوزدا .
گواردیۆلا دەلێت: مۆلەر
یاریزانێکى تایبەتە ، یاریکردن بە بێ مۆلەر وەک ئەوەیە بە بێ دڵ یارى بکەیت .
لێونێل مێسى دەلێت :
مۆلەر یەکێکە لەو یاریزانانەى زۆر دەترسام کاتێک بەرامبەرى یاریمان دەکرد تواناى سەیرى هەیە بۆ دۆزینەوەى بۆشایی .
هانسى فلیک : مۆلەر
مامۆستاى تەکنیکە لێوەى فێردەبم لە راهێنانەکان ئەو رابەرێکى راستەقینەیە .
زێدان دەلێت : مۆلەر هیچ
کات لەلایەن میدیاکانەوە مافى خۆى پێنەدراوەو گرنگى بە تواناکانى نەدراوە، هەموو
راهێنەرێک ئارەزوو دەکات مۆلەر یارى بۆبکات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP