لیفەرپوول پارێزگارى لە
تواناکانى سەڵاح و فاندایک کرد !
ئاکۆ بیبانى
یانەى لیفەرپوول
پارێزگارى لە ئەستێرە دیارەکانى یانەکەى دەکات و دوای هەوڵ و گفتوگۆیەکى چڕ ،
دواجار لەگەڵ دوو لە ئەستێرە دیارەکانى گەیشتە ڕێکەوتن و بۆ چەند وەرزێکى دیکە لە
ریزەکانى یانەکە دەیانهێڵێتەوە .
ڕۆژی هەینی یانەى لیڤەرپوول کۆتایی بە مشتومڕی داهاتووی ئەستێرە میسرییەکەی
محەمەد سەڵاح هێنا و ڕایگەیاند کە گرێبەستێکی نوێی واژۆکردووە کە لانیکەم تا هاوینی
٢٠٢٧ لە یانەی ئەنفێڵد دەمێنێتەوە.
دوای چەند مانگێک قسە و پەیوەندی
نێوان سەڵاح و گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە، دواجار هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن کە سەڵاح
بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بمێنێتەوە.
بەپێی گرێبەستە نوێیەکە،
سەڵاح مووچەی هەفتانەی خۆی دەپارێزێت کە بە نزیکەی ٣٥٠ هەزار پاوەند مەزەندە دەکرێت،
لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی بۆ ٤٠٠ هەزار پاوەند ئەگەر هەندێک مەرجی تێدابێت، بەمەش ٥٠
هەزار پاوەندی دیکەی وەک هاندان بەدەستدەهێنێت.
ڕێککەوتنی سەڵاح و لیڤەرپوول
بۆ درێژەدان بە چیرۆکەکەیان پێکەوە لە بەرژەوەندی هەموواندایە، چ یانەکە، یان یاریزانەکە،
یان تەنانەت هاندەرانیش.
هاندەران ئامادە نەبوون لە
ئیدارەی یانەی سوورەکان ببورن کە نیازیان هەبوو واز لە یاریزانە تەمەن 32 ساڵەکە بهێنن،
هاندەرانى ریدز بەوەفا بوون بۆ محەمەد
سەڵاح و بە ئاشکرا پشتگیری خۆیان بۆ ئەو یاریزانە
دەربڕی بە بەرزکردنەوەی لافیتە بۆ پشتگیریکردنی لە مانەوەى لە یانەکەدا و
نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى .
گواستنەوەی سەڵاح بۆ لیڤەرپوول
لە ساڵی 2017بوو ، ئەو یاریزانە ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و 243 گۆڵی
تۆمارکرد و 111 ئەسیستیشی لە 394 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا کردوە.
محەممەد سەڵاح لە پلەی سێیەمی
لیستی گۆڵکارانی هەموو کاتەکانی لیڤەرپوولدایە و تەنها 42 گۆڵ لە دوای ڕۆجەر هانتی
پلەی دووەمەوەیە.
بەردەوام بوونی محەمەد سەڵاح
لە خولی نایابی ئینگلیزی وای لێدەکات ببێتە پاڵێوراوێکی بەهێز بۆ نزیکبوونەوە لە تەختی
گۆڵکاری ئینگلیز ئالان شیرەر وەک گۆڵکاری هەموو کاتەکانی پرێمەرلیگ.
لە ئێستادا سەڵاح لە پلەی
پێنجەمى گۆڵکارانى مێژویی پرێمەرلیگە ، بە
تۆمارکردنی ١٨٤ گۆڵ لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی یەکسانە و سێ گۆڵ لە دوای ئەندرۆ
کۆلەوەیە کە لە پلەی چوارەمدایە.
لەلایەکى دیکەوە ،
ئیدارەى یانەى لیفەرپوول نایەوێت یەکێک لە پایە گرنگەکانى یانەکە لەدەست بدات کە
ئەویش فێرگێل فان دایکى هۆڵەندى و دڵى بەرگریکارانى یانەکەیە ، بۆندەکەى فان
دایکیش بەرەو کۆتایی دەچوو ، دوای یەکلاى کردنەوەى گرێبەستەکەى سەلاح بۆندەکەى
فاندایک بۆ دوو ساڵى دیکە درێژ دەکرێتەوە و تاکو 2027 لە ئەنڤێڵد درێژە بە
یاریکردن دەدات ، سەرچاوەکان دەڵێن ، ووردەکارییەکانى نوێکردنەوەکە کۆتایی هاتوە
تەنها راگەیاندنى ماوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP