کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق
رایگەیاند، هاوڵاتییان پێشوازییەکی باشیان لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کردووە
و تا ئێستا 77 هەزار کەس ناویان لە لیستی دەنگدەران نوێکردووەتەوە.
نەبراس ئەبو سەودە جێگری سەرۆکی تیمی راگەیاندنی
کۆمسیۆن رایگەیاند، لە ئێستادا کۆمسیۆن کار بە هەردوو یاسای ژمارە چواری ساڵی 2023
و ژمارە 12 ی ساڵی 2018 دەکات بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە
کۆتایی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان پێشوازییەکی باشیان
لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کردووەو تــا ئێستا 77 هەزار کەس ناویان لە لیستی
دەنگدەران نوێکردووەتەوە.
لە 25 ی ئازارەوە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری
دەنگدەران دەستیپێکردووەو بڕیارە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوامبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP