گۆرانکاری یەکە کارگێریەکان و کردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵيان تاوتوێكرد

کوردستان
11:02 - 2025-04-14



ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا بەهاورێیەتی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنە جیاجیاکان سەردانی رەیان کلدانی سەرۆکی بزوتنەوەی بابلیۆنی کرد لە شاری بەغداد .

لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتی سیاسی و ئیدارەیەکانی پارێزگای نەینەوا و بەتایبەتی گۆرانکاری یەکەی کارگێریەکان کرا ،هاوکات باسیان لە گرنگی ئەو گۆرانکاریانە کردەوە کە بۆ پاراستنی هاونشتیمانیانی نەینەوا بەهەموو پێکهاتەکانیەوە ، هەروەها کردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ لەوادەی خۆیدا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو .

لەدرێژەی دیدارەکەدا و  هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و کاری هاوبەشی نێوان هێزە سیاسیەکان لە پێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ پارێزگای نەینەوا، هاوکات جەختکرایەوە کە پێکەوە کارکردن باشترین ڕێگەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆ خەڵکەکەی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP