راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ساڵانە زۆرترین خۆراک بەهەدەردەدەن، عێراق لە پلەی دووەمدایە.
راپۆرتەکە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ژینگە ئامادەکراوە کە تێیدا هاتووە، لەناو وڵاتە عەرەبییەکاندا ساڵانە میسر زۆرترین خواردن بە هەدەردەدات کە بڕەکەی دەگاتە 9.1 ملیۆن تۆن.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، عێراق لە پلەی دووەمدا دێت و ساڵانە 4.7 ملیۆن تۆن خۆراک فڕێدەدرێتە زبڵخانەکانەوە، لەدوای ئەویش سودان دێت کە ساڵانە 4.2 ملیۆن تۆن خۆراک بەهەدەر دەدەن.
هەربەپێی راپۆرتەکە، جەزائیر، سعودیە، مەغرب، یەمەن و سوریا پلەکانی دیکەی ریزبەندییەکەیان گرتووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP