دەزگای شەهیدانی عیراق زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەو دۆکۆمێنتی
لەسەر تاوانەکانی رژێمی بەعس لە عیراق کۆکردووەتەوە بڕیارە لە داهاتوودا
بیانخاتەڕوو.
عەبدولئیلا ئەلنعیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بۆ بەدۆکیۆمێنتکردنی
تاوانەکانی بەعس کردەوە و ئیمزایکردوەو بریارە بەڵگەنامەکانی
سەردەمی بەعس کە تاوان و پێشێلکارییەکان و تاوانە تیرۆریستەکانی دوای ساڵی 2003 دکیۆمێنت
بکرێن، کە بەرامبەر لەگەلی عیراق کراون.
سەرۆکی دەزگای شەهیدان دەڵێت: حزبی بەعس و داعش دوو
دیوی یەک دراون، هەردووکیان تاوانی قێزەونیان بەرامبەر گەلی عیراق ئەنجامداوە، ئەمەش
وایکردووە دامەزراوەکە یاسای تایبەت دەربکات کە دادپەروەری بۆ کەسوکاری شەهیدان
دابین دەکات".
دەشڵێت:ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی عیراق ئەنجامدراون،
سەدان هەزار کوژراو و برینداری بەجێهێشتووە و لێکەوتووەتەوە، ئەمەش وادەکات دەزگای
شەهیدان و دامودەزگاکانی دیکەی دەوڵەت کاربکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات دادپەروەری
بۆ کەسوکاری قوربانیان دابین بکەن.
بەوتەی ئەلنەعیلی: دامەزراوەکە ئەرشیفێکی گەورەی هەیە
کە زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەنامەی تێدایە لەسەر تاوانەکانی حزبی بەعس و لە شاری کەربەلا پارێزراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP