بازرگانی عیراق: ئەمساڵ تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت

ئابوری
15:42 - 2025-04-17


نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاریکراو بەگوێری نرخەکەشی ئەمساڵ تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.
حەیدەر نوری گەرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بارزگانی دانەوێڵە رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ بڕی 850 هەزار دینار دەدرێتە هەر تۆنێک گەنم بۆ ئەو جوتیارانەی بەشێوازی سەردەمایانەی مەرەشە گەنمیان بەرهەمهێناوە و پارەکەشیان بۆ ئەمساڵ بەشێوازی ئەلیکترۆنی بۆ خەرجدەکرێت و کۆمپانیاکە کاردەکات لەسەر تەواوکردنی ماستەرکارد بۆ جوتیاران و دانانی کارمەند و ژمێریاری تایبەت بەخۆیان تا بەزووی پارەکەیان بۆ خەرجبکرێت.
وتیشی: دەستیانکردووە بە چۆڵکردنی گۆڕەپانەکانی کۆگاکردنی گەنم لە پارێزگاکانی کەرکوک و  سەماوە و میسان وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی دروێنەی ئەمساڵ.
بەوتەی حەیدەر گەرعاوی، دەستیانکردووە بەدابینکردنی سێیەمین بەشە ئاردی ئەمساڵ بۆ بریکارەکانی خۆراک، هەروەها بڕی ١٣٨ هەزار تۆن برنجی عەمبەر و یاسەمینیان وەرگرتووە کە لە ناوچەکانی باشوور بەرهەمهاتوە و بە یەکێک لەجۆرە نایابەکانی برنج دادەنرێت بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەشیدەکەن تا بدرێتە هاووڵاتیان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP