هەناردەی نەوتی عیراق بڕی 110 هەزار بەرمیل کەمیکردووە

ئابوری
14:05 - 2025-04-18

بەگوێرەی دوایین داتاکانی یەکەی توێژینەوەی وزە کە بنکەکەی لە واشنتۆنە، تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی خاوی عیراق لە مانگی یەک تاوەکو مانگی سێی ئەمساڵ رۆژانە سێ ملیۆن و 70 هەزار بەرمیل بووە، لەکاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو سێ ملیۆن و 810 هەزار بەرمیل بووە.
هەروەها سێ وڵاتی ئاسیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لەسەدا 70%ـی نەوتی عیراقیان کڕیوە، کە ئەوانیش وڵاتانی چین و هیندستان و کۆریای باشوور بوونە.
دابەزینی هەناردەکردنی نەوتی عیراق لە چارەکی یەکەمدا لە کاتێکدایە کە لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردووەوە پابەند بووە بە قەرەبووکردنەوەی زیادەی هەناردەکردن لە چوارچێوەی رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپێک پڵەسدا.
لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵیشدا تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق سێ ملیۆن و 990 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، لە کاتێکدا لە هەمان چارەکی ساڵی رابردوودا چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP