رياڵ مەدرید هەوڵى ڕاودونانى بارسا
دەدات !
ئاکۆ بیبانى
دوای کرانە دەرەوەى لە خولى یانە
پاڵەوانەکانى ئەوروپا ، ئێستا یانەى ریاڵ مەدرید هەموو فۆکسەکانى لەسەر لالیگایە ،
نایەوێت هاوشێوەى چامپیۆنزلیگ لە خولى یانەکانى ئیسپانیاش بەدەستى خاڵییەوە دەرچێت
، لەسەر یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یارییەکى پڕ لە ململانێدا میواندارى یانەى
ئەتلەتیک بلباو دەکات ، یانەى شاهانە لە پلەى دووەمى ریزبەندییە و 7 خاڵ لە دوای
یانەى قەڵاى سپییەوەیە کە لوتکەى ریزبەندى گرتوە ، نایەوێت جیاوازی خاڵەکانى زۆر
بێت هەربۆیە شەڕدەکات لە پێناو ئەوەى ئەمشەو جیاوازیەکە بۆ 4 خاڵ کەمبکاتەوە .
یانەى ریاڵ مەدرید لە یارى چوندا کە
لەهەرێمى باسک ئەنجامدرا ، ڕووبەرووى شکستێکى تاڵ بوەوە کاتێک بە دوو گۆڵ بەرامبەر
بەگۆلێک کەوتە داوى شکستى بلباوەوە ، ریاڵ مەدرید دوو ئامانجى هەیە ، تۆڵەکردنەوەى
یارى چوون و سێ خاڵى یارییەکە و ڕاودونانى بارساى پێشەنگ .
بۆ ئەو یارییە ، یانەى ریاڵ مەدرید
بێبەش دەبێت لە تواناکانى ( کارفاخاڵ و مێندى و ئیدێر میلیتاو ) بەهۆى پێکانەوە ،
ئەمە جگە لەوەى کیلیان مپاپێ ناتوانێت بەشدارى لە یارییەکەدا بکات ئەویش بەهۆى
سزاى راگرتنەوە .
ئەوەى بۆ یانەى ئەتلەتیک بلباو قورس و
دژوار و چاوەڕوان نەکراو بوو پێکانى یەکێک لە یاریزانە کاریگەر و بە تواناکانى بوو
، ئەویش ( نیکۆ ولیامز)ى ئیسپانى و هێرشبەرى باڵى یانەکەیە .
ولیامز چەکێکى بەهێزى ئەتلەتیک بلباوە
لەم وەرزەدا بەشدارى 42 یارى کردوە لەگەڵ تیپەکەى و 11 گۆڵى کردوەو 7 ئاسیستى هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP