لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە ته‌رمی سڕی سورەیا ئۆندەر لە ئیستانبوڵ، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه پۆلیس ده‌ڵێت پێش 21 ساڵ دوو منداڵی خۆی كوشتووه‌و دوو منداڵی دیكه‌شی بریندار كردووه، هێرشکرایە سەر سەرۆکی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا(جەهەپە).
ئه‌مڕۆ 5ی ئایاری 2025 دوای رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی سڕی سورەیا ئۆندەر، ئەندامی وه‌فدی ئیمراڵی لە ئیستانبوڵ، پیاوێكی ته‌مه‌ن 66 ساڵ، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی (من نه‌وه‌ی عوسمانیم) زۆر به توندی به مشته‌كۆڵه ده‌كێشێته نێوچاوانی (ئۆزگور ئۆزال) سه‌رۆكی (جه‌هه‌په) و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
به‌پێی میدیای توركیا:"عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ده‌ستگیكردنی هێرشبه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندووه"
وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" هێرشبه‌ره‌كه تەمەنی 66 ساڵەو لە ساڵی 2004دا دوو منداڵی خۆی کوشتووە و دوو منداڵی دیکەشی بریندارکردووە و بە دزیی و هەڕەشەکردن تۆمه‌تباره، سزای زیندانیی هەمیشەیی هەبووە و ساڵی 2020 بە مەرج ئازادکراوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP