بڕیارە سبەی سەرجەم کاردیناڵەکانی جیهان بۆ
هەڵبژاردنی پاپای نوێ لە کەنیسەی سیستن لە ڤاتیکان کۆببنەوە.
لە دوای مردنی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و
ڕیبەری کاتۆلیکەکان بڕیارە سبەی 7ـی نیسان پاپای نوێی ڤاتیکان لە پرۆسەیەکی داخراو
و تەواو نهێنیدا پاپایەکی نوێ بۆ ڤاتیکان هەڵبژێردرێت.
ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ڤاتیکان سەعات
و نیوێک پێش ئەوەی کاردیناڵەکان بەرەو کەنیسەی سیستین بەڕێ بکەون، سەرجەم هێلەکانی
پەیوەندی و چاودێری ئەلیکترۆنی ڕادەگیرێت.
وتەبێژی ڤاتیکان رایگەیاند لەمڕۆوە کاردیناڵەکان
دەبێت دەستبەرداری مۆبایل و سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بن و کاتێک کۆنگرە
کۆتایی هات ئامێرەکانیان وەردەگرنەوە.
کاردیناڵەکان ژمارەیان 133 کاردیناڵە ئێستا لە
ڕۆمان و ئامادەکاریی دەکەین بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەیەکی ورد و نهێنی کە ڕەگ و ڕیشەی لە سەدەکانی ناوەڕاستەوەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP