هەزاران بارهەڵگر لە چاوەڕوانی چوونە نێو غەزەدان
و ئیسرائیل رێگەیان پێنادات نەتەنیاهۆش دەڵێت بارمتە فەلەستینییەکان ئازاد ناکەین.
ئۆنروا لە تۆری ئێکس بڵاویکردووەتەوە، هەزاران
بارهەڵگریان ئامادەیە بچنە نێو غەززەوە و هاوکاریی و پێداویستی مرۆیی و پزیشکی و
بازرگانی یان هەڵگرتووە.
داواشی کردووە ئیسرائیل گەمارۆی سەر غەززە هەڵبگرێت
حەماسیش بەبارمتەگیراوەکان ئازادبکات
ئەمە لەکاتێکدایە بنیامین ناتانیاهۆ،
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، نیازی بزوتنەوەی حەمماس بۆ ئازادکردنی (ئیدان ئەلێکساندەر)ـی
بارمتەی ئیسرائیلی- ئەمەریکی، ئازادکردنی بارمتە فەڵەستینییەکانی بەدوادا نایەت.
جەختیشیکردەوە، دانوستانەکان بە ئامانجی گەیشتن
بە رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان لە کەرتی غەززە، لەژێر
"تەقە"ـدا بەردەوام دەبن، ئامادەکارییەکانیش بۆ فراوانکردنی
ئۆپەراسیۆنەکان لەو کەرتە بەردەوامن.
وتیشی: ئیسرائیل پابەند نییە بە هیچ ئاگربەستێک و
ئازادکردنی "تیرۆرستانەوە"، بەڵکو تەنها پابەندە بە دامەزراندنی
رێرەوێکی سەلامەت کە رێگە بە ئازادکردنی ئیدان ئەلێکساندەر بدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP