وەزارەتی دارایی عیراق: مووچەمان بۆ خەڵکی سووریا نەناردووە

عێراق
14:51 - 2025-05-12

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاویکردوەتەوە و رەتیدەکاتەوە، موچەیان بۆ خەڵکی سوریا خەرج کردبێت.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا دەنگۆیەک بڵاوبوەتەوە گوایە تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی خەڵکی سوویا داوە، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و درۆیە.
دووپاتیشی دەکاتەوە سیاسەتی دارایی لەسەر بنەمای ستانداردی پیشەیی و تەنیا لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دامەزراوە، هیچ بڕیارێک سەبارەت بە موچە یان هاوکاری دەرەکی نادرێت مەگەر لە چوارچێوەی ڕەسمیدا.
دوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو و خراپی دۆخی دارایی ئەو وڵاتە، چەند وڵاتێکی عەرەبی لەنێویاندا قەتەر، مانگانە هاوکاریی دارایی پێشکەشی حکومەتی نوێی سوریا دەکەن بۆ دابینکردنی موچە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP