عێراق پێشوازی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەكات و دەڵێت: ئەم راگەیاندنە دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێی درێژخایەن.
لەبڵاوكراوەیەكدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە: کۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی (پەكەكە) بۆ هەڵوەشاندنەوە و وەستاندنی شەڕی چەکداری و دانانی چەکەکانی دەكات، هەروەها بە هەنگاوەێكی ئەرێنی و گرنگی دەزانێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.
دەشڵێت: ئەم راگەیاندنە دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ پێشخستنی هەوڵی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێی درێژخایەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، وڵاتەكەی جەخت لە پاڵپشتی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئەمنییەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە دەکاتەوە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلانی ناوچەکە بۆ دابینكردنی ئاسایش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP