بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیاران، پارێزگاری کەرکوك گهیشته بهغداو لهگهڵ وهزیری كشتوكاڵ كۆبووهوهو بڕیارێك له بهرژهوهندی جوتیارانی كهركوك درا.
لە بەغدای پایتەختەوە، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك داخوازی هەزاران جووتیار جێبەجێ دەکات و کار بۆ سەرکەوتنی پلانی وەرزی دروێنە دەکات.
لە کۆبوونەوەیەکدا ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك لەگەڵ دکتۆر عەباس جەبر مالیکی وەزیری کشتوکاڵ، لەسەر داوای پارێزگاری کەرکوك، بڕیاردرا لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا گەنمی هەموو جوتیارانی کەرکوك بەتایبەت کورد و تورکمان لە سایلۆکاندا و بەنرخی حکومەت وەربگیرێت، بەمەش هەزاران جوتیار سوودمەند دەبن و بەرووبوومەکانیان ساغ دەکرێنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP