گەنجێکی سلێمانی له‌ لۆتۆ 170 ملیۆن دیناری بۆ دەرچوو

عێراق
18:30 - 2025-05-13


گەنجێکی سلێمانی لە بەرنامەی لۆتۆی خێری، بڕی 170 ملیۆن دیناری بۆ دەردەچێت و دەشڵێت: "ماوەی سێ ساڵە بەشداری دەکەم و بەشێک لە ئاواتەکانمی پێدێنمە دی".

لۆتۆی عیراقی بەرنامەیەكی خێرخوازییە و دەیەوێت بەهۆیەوە سوود بە کەسانی کەمدەرامەت بگەیەنێت، لەو بارەیەوە نەجم عەقابی بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند: "بەرنامەکە تەواوی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە و ئامانجیشی سوود گەیاندنە بە تاکەکانی کۆمەڵگە".

ئاماژەی بەوەشکرد:"تاوەکو ئێستا چوار جار بەرنامەکە بۆ کەسانی کەمدەرامەت دەرچووە و یەکێک لە سەرکەوتووانی بەرنامەکەش گەنجێکی سلێمانییە".

ئەو کەسەی لە سلێمانی لۆتۆیەکەی بۆ دەرچووە، ناوی دانیار یادگارە و لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: "دڵخۆشم بە بردنەوەی بەرنامەکە، چونکە ماوەی سێ ساڵە بەشداری دەکەم".

وتیشی: "ئەمڕۆ توانیم سەربکەوم و بەهۆیەوە بەشێک لە ئاواتەکانمی پێبەدی دەهێنم، لەوانە کڕینی ئۆتۆمبێل و بنیاتنانی پڕۆژەی بچووک بۆ خۆم و خێزانەکەم".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP