ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان: هیچ گرفتێک بۆ مووچەی فەرمانبەران درووست نابێت

عێراق
12:05 - 2025-05-19

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەرچەندە دابەزینی نرخی نەوت ئاستەنگ بۆ کاروباری دەوڵەت دروست دەکات و کورتهێنان زیاتر دەکات، بەڵام هیچ گرفتێک بۆ مووچە دروست نابێت و  بە تەواوی گەرەنتی کراوە.
حوسێن موئنس، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئاستەنگییەک چەند بژاردەیەکی لەبەردەستە، دۆخی ئێستای وڵاتیش مایەی نیگەرانیی نییە و هیچ گرفتێک مووچە بۆ دروست نابێت.
بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دواکەوتنی ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئاماژەیەکی نەرێنییە و دانانی نرخی نەوتیش بە 70 دۆلار لە بودجەدا، چیتر کرداریی نییە و پێویستە لەسەر بۆچوونی شارەزایان هەمواربکرێتەوە، بەهۆی پشت بەستنی وڵاتیش بە یەک سەرچاوەی داهات بابەتی خشتەی بودجە وەک ئاستەنگییەک بۆ حکومەت و خەڵک دەبینرێت بۆیە دەبێت بەڕێوەبردن و پلانێکی دروست دابنرێت بەجۆرێک لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراقدا بگونجێت.
لە بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام ئێستا بەهای بەرمیلێک نەوت بە دەوروبەری 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش کورتهێنان لە بودجەدا زیاتر دەکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP