کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێنماییەکی نوێ بۆ کەسانەی دەیانەوێ سەربەخۆ،
خۆیان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کاندید بکەن، دەردەکات.
بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەکەی کۆمسیۆن، ئەو کەسانەی دەبنە کاندیدی سەربەخۆ، پێویستە 500 کەس کە تۆماری بایۆمەتریان هەبێت ئیمزای
بۆ بکەن، ئینجا دەتوانێت فۆڕمی خۆ کاندیدکردن پڕبکاتەوە.
بەگوێرەی یاساکە پێویستە کاندید، تەمەنی سەرووی 30 ساڵ بێت، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی
هەبێت و عێراقی بێت، لە ڕووی دەستەی دەستپاکییەوە کێشەی نەبێت، هەمان ئەو ڕێنماییانە
کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکانیش دەگرێتەوە، بەڵام ڕێژەی 20%ـی کاندیدانیان
ئاساییە بڕوانامەی دیبلۆم یان ئامادەییان هەبێت.
ڕۆژی 2025-05-25، پڕۆسەی پێشکەشکردنی
ناوی کاندیدان لەلایەن لیست و کاندیدە سەربەخۆکان دەست پێدەکات، تاوەکو 2025-06-24
بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن بۆ یەکەمینجار کار بەیاسای ژمارە 4ـی ساڵی2023
دەکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP